Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران: ئه‌مریكا له‌بری ڕێككه‌وتنی‌ نوێ‌ له‌گه‌ڵ ئێران، به‌ره‌و جه‌نگ ده‌چێت


په‌یام

ڕاوێژكارێكی سه‌رۆككۆماری ئێران له‌باره‌ی‌ پلانه‌كانی‌ بۆڵتۆنه‌وه‌ هۆشداری ده‌داته‌ تره‌مپ و ده‌ڵێت: له‌بریی‌ ڕێككه‌وتنی‌ نوێ‌ له‌گه‌ڵ ئێران، به‌ره‌و جه‌نگ ده‌چیت.

حوسامه‌ددین ئاشینا، ڕاوێژكاری حه‌سه‌ن ڕووحانی سه‌رۆككۆماری ئێران، له‌ تویتێكدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ ڕاكێشاوه‌ كه‌ هه‌نگاوه‌كانی ئیداره‌ی واشنتۆن به‌رامبه‌ر تاران، له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی جه‌نگ.

حوسامه‌ددین ئاشینا كه‌ هاوكات سه‌رۆكایه‌تیی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژیی ی كۆماری ئێرانیش ده‌كات راوێژكاری سه‌ركۆماری ئێران ده‌كات، له‌باره‌ی‌ "پلانه‌كان"ی جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، هۆشداری ده‌دات به‌ تره‌مپ و ده‌ڵێت، تۆ به‌ دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕایت كه‌ ڕێككه‌وتنێكی باشتر له‌ بریی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران واژوو بكه‌یت، به‌ڵام ده‌بینی كه‌ له‌بری ئه‌وه‌ به‌ره‌و جه‌نگ ده‌چی.

ڕاوێژكاره‌كه‌ی‌ ڕووحانی‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ "له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرساندنی‌ جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران، له‌وانه‌یه‌ تره‌مپ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2020 بدۆڕێنێت".


241 جار خوێندراوەتەوە
15/05/2019

بابەتی زیاتر