Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم: بڕیاری‌ گواستنه‌وه‌ی‌ راژه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر، رێكارێكی‌ سیاسی‌ نییه‌


په‌یام

دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان له‌سه‌ر هه‌واڵی‌ دوورخستنه‌وه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ره‌ یه‌كێتییه‌كان روونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا رەتیدەکاتەوە، بڕیارێکی سیاسی بێت و دەڵێت "تەنها رێکارێکی کارگێڕییە".

لە روونکردنەوەیەکدا دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا "هەواڵێکی نادروست" بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە گواستنەوەی راژەی ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی دیوان بۆ وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، "ئێمە لە دیوانی سەرۆکایەتی سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە بابەتەکە پەیوەندی بە لایەنی سیاسییەوە هەبێت".

دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەشڵێت "لە چوارچێوەی رێکخستنەوە و ترشیق (بچووککردنەوە)ی هەیکەلیەتی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بڕیاردراوە بە ئەنجامدانی ژمارەیەک گۆڕانکاری و رێکخستنەوەی میلاکات، لەسەر ئەم بنەمایەش ژمارەیەک لە فەرمانبەرەکان کە میلاکیان زیادەیە راژەکانیان گواستراونەتەوە بۆ وەزارەکان، بۆ ئەوەی بتوانرێ سوود لە تواناکانیان وەربگیرێت لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان".

دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە "گشت لایەک دڵنیادەکەینەوە کە پرۆسەکە تەنیا رێکارێکی کارگێڕییەوە و هیچ پەیوەندییەکی بە لایەنی سیاسییەوە نییە، خەڵکی بێلایەن و ئەندامانی پارتیی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لایەنەکانی تری تێدایە".


 

371 جار خوێندراوەتەوە
15/05/2019

بابەتی زیاتر