Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی‌ سۆران: له‌ ئه‌نجامی‌ پێكدادانی‌ نێوان په‌كه‌كه‌و سوپای‌ توركیا؛ هاوڵاتییه‌ك گیانیله‌ده‌ستدا



په‌یام

پۆلیسی‌ سۆران رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ئه‌نجامی‌ شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان په‌كه‌كه‌و هێزه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا هاوڵاتییه‌ك گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ سۆران له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ په‌یام نێدراوه‌ رایگه‌یاندووه‌، له‌ ئه‌نجامی‌ شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی‌ گه‌ریلای‌ په‌كه‌كه‌و هێزه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا هاوڵاتییه‌ك بێسه‌روشوێن بووه‌و پاش گه‌ران‌و سۆراغكردنی‌ ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ 15ـی‌ ئایاری‌ 2019 ته‌رمه‌كه‌ی‌ دۆزرایه‌وه‌.

پۆلیسی‌ سۆران ناسنامه‌ی‌ ئه‌و هاوڵاتییه‌ی‌ ئاشكراكردووه‌و رایگه‌یاندووه‌، ئه‌و هاوڵاتییه‌ی‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌ ناوی‌ (لازم عه‌لی‌ فه‌قو)ییه‌و ته‌مه‌نی‌ 60 ساڵه‌و پێشمه‌رگه‌ی‌ خانه‌نیشین بووه‌و دانیشتووی‌ شاره‌دێی‌ به‌حركه‌یه‌.

پۆلیس داوا له‌ هاوڵاتییان ده‌كات روو له‌و ناوچانه‌ نه‌كه‌ن كه‌ چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌وه‌ی‌ لێده‌كرێت پێكدادانی‌ نێوان هێزه‌كانی‌ په‌كه‌كه‌و سوپای‌ توركیا لێ رووبدات.

375 جار خوێندراوەتەوە
15/05/2019

بابەتی زیاتر