Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دێ ڕۆسی پاش 18 ساڵ ماڵئاوایی له‌ ڕۆما ڕاگه‌یاند

په‌یام سپۆرت

دانێلی دی ڕۆسی به‌ره‌گه‌ز ئیتاڵی پاش 18 ساڵ پۆشینی درێسی یانه‌ی ڕۆما دواجار ماڵئاوایكردنی له‌ ڕیزی گورگه‌كانی پایته‌خت ڕاگه‌یاند.


له‌ میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی تایبه‌تدا و به‌ ئاماده‌بوونی ته‌واوی یاریزانانی هاوڕێی، دی ڕۆسی وتی: ئیتر كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ ماڵئاوایی له‌ یانه‌كه‌م بكه‌م، له‌ ڕاستیدا دڵخۆشوو نیم، به‌ڵام پێشوازی له‌ بڕیاری یانه‌كه‌م ده‌كه‌م و ئێمه‌ هه‌رگیز قسه‌مان له‌سه‌ر بڕی پاره‌ نه‌كردووه‌.

له‌ درێژه‌ی وته‌كانیدا كاپتنه‌كه‌ی ڕۆما سوپاس خوای كرد به‌وه‌ی هاوشێوه‌ی باوكی له‌ یانه‌ی ڕۆمادا گه‌وره‌ بووه‌، دی ڕۆسی ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ داهاتوودا وه‌ك راهینه‌ر بۆ یانه‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ به‌ڵام له‌ ئێستادا ده‌یه‌وێت له‌ شوێكی دیكه‌ درێژه‌ به‌ یاریكردن بدات و زیاتر فێر ببێت.

له‌ كۆتایشدا دی ڕۆسی داوای له‌ هانده‌رانی یانه‌كه‌ی كرد له‌ داهاتوودا به‌ باشی پاڵپشتی یانه‌كه‌یان بكه‌ن و سوپاسی ئه‌و راهێنه‌رانه‌شی كرد كه‌ كاری له‌گه‌ڵدا كردوون.

جێی ئاماژه‌ به‌ قسه‌كانی دی ڕۆسی و به‌رێوبه‌ری وه‌رزشی ڕۆمادا ده‌رده‌كه‌وێت، یاریزانه‌ ئاره‌زوویكردووه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی درێژ بكاته‌وه‌ و له‌ ریزه‌كانی ڕۆما به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام كارگێری یانه‌كه‌ی به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نییه‌وه‌ پێشنیاری ڕۆیشتنیان بۆكردووه‌.

دی ڕۆسی به‌شداری 615 یاری یانه‌ی ڕۆمای كردووه‌ و 63 گۆڵی بۆ ئه‌و یانه‌ی تۆماركردووه‌.

82 جار خوێندراوەتەوە
15/05/2019

بابەتی زیاتر