Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان گه‌ڕێنرانه‌وه‌ گوندی په‌ڵكانه‌ له‌ سنوری قه‌زای دبز و ماڵه‌ كورده‌كانیان داگیر كردووه‌


په‌یام

جارێكی دیكه‌ عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان گه‌ڕێنرانه‌وه‌ گوندی په‌ڵكانه‌ له‌ سنوری قه‌زای دبز و ماڵه‌ كورده‌كانیان داگیر كردووه‌.

خێزانه‌ كورده‌كانی‌ گوندی په‌ڵكانه‌ ده‌ڵێن ماڵه‌كانیان له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌ هاورده‌كانه‌وه‌ داگیر كراوه‌، هاوكات هێزێكی ئه‌منی‌ پاڵپشتیی هاتنه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌ هاورده‌كانی كردووه‌ و خه‌ڵكێكی زۆریان ده‌ستگیر كردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌مرۆ زیاتر له‌ 200 عه‌ره‌بی هاورده‌ به‌ چه‌كه‌وه‌ و به‌ ده‌یان ئۆتۆمبێله‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ سه‌ر گوندی په‌ڵكانه‌ له‌ سنووری ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان و به‌ پاڵپشتیی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان هه‌وڵی داگیركردنی زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانی جووتیارانی كورد و خانووه‌كانیان داوه‌.

له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 و راده‌ستكردنی شاری كه‌ركووك، هه‌ڵمه‌تی ته‌عریبكردنه‌وه‌ی گونده‌ كوردییه‌كانی سنووری ناحیه‌ی سه‌ڕگه‌ران و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه‌، ده‌ست یپێ كردووه‌ته‌وه‌.

336 جار خوێندراوەتەوە
14/05/2019

بابەتی زیاتر