Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: پێشبینیكراو بوو په‌لاماری كه‌شتییه‌ نه‌وتییه‌كان بدرێت


په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند پێشبینی ئه‌وه‌یان كردبوو كه‌ گرووپێك له‌ ناوچه‌كه‌دا بۆ زیادكردنی گرژییه‌كان په‌لاماری كه‌شتیه‌ نه‌وتیه‌كان بدات، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئێرانیش ده‌ڵێت ئه‌گه‌ری زۆره‌ ئیسرائیل ده‌ستی‌ له‌و په‌لامارانه‌دا هه‌بێت.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، سه‌باره‌ت به‌ هێرشكردنه‌سه‌ر چوار كه‌شتی بازرگانی له‌ نزیك به‌نده‌ری فجێره‌ی ئیماراتی رایگه‌یاند مایه‌ی نیگه‌رانییه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا كاری تێكده‌رانه‌ روو ده‌دات.
زه‌ریف وتیشی ئێمه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ پێشبینی ئه‌وه‌مان كردبوو كه‌ گرووپێك له‌ ناوچه‌كه‌دا بۆ زیادكردنی گرژییه‌كان ئه‌و جۆره‌ هه‌وڵانه‌ بده‌ن.

هاوكات وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراودا په‌رله‌مانتارانی‌ ولاَته‌كه‌ی، ئیسرائیل-یان تۆمه‌تبار كردوه‌ به‌ كردنه‌ ئامانجی ئه‌و چوار كه‌شتییه‌ له‌ كه‌ناراوه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئیمارات و ئامانج له‌و كاره‌ دروستكردنی‌ قه‌یرانێكی نوێ بووه‌. 

هه‌فته‌ی‌ رابردوو چوار كه‌شتی بازرگانی له‌ كه‌ناراوه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئیمارات به‌ره‌وڕووی كاری تێكده‌رانه‌ ببوونه‌وه‌ و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات ئاشكرایكردبوو، ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كان كردووه‌.

637 جار خوێندراوەتەوە
14/05/2019

بابەتی زیاتر