Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مانگی داهاتوو؛ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ یابان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین كۆده‌بێته‌وه‌


په‌یام

مانگی داهاتو سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌ یابان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین كۆده‌بێته‌وه‌.

 سه‌ره‌ڕای جه‌نگی ئابووری و زیادبوونی‌ گرژیه‌كانی‌ نێوانیان، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند مانگی داهاتو له‌گه‌ڵ شی جینپین، سه‌رۆكی چین كۆده‌بێته‌وه‌، به‌پێی زانیاریه‌كان كۆبه‌نه‌وه‌كه‌ له‌میانی كۆبونه‌ی گروپ 20 كه‌ بڕیاره‌ له‌ كۆتایی مانگی حوزه‌یران له‌ یابان ئه‌نجامبدرێت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌میانی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ رۆژنامه‌نوسانی كۆشكی سپی تره‌مپ وتی پێده‌چێت له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا شتێك ڕووبدات و كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌هه‌مدار ده‌بێت.

دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردو تره‌مپ رایگه‌یاند به‌ بڕی 200 ملیار دۆلار باج له‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانی چین زیاتر ده‌كات، حكومه‌تی‌ په‌كین-یش  رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌ وه‌ڵامدا باجی زیاتر ده‌خاته‌ سه‌ر هه‌نارده‌ی كالاَكانی‌ ئه‌مریكا، ئه‌وه‌ش هێنده‌ی دیكه‌ ناكۆكی و گرژییه‌كانی‌ نێوان ئه‌و دوو ولاَته‌ی زیاتر كرد.


215 جار خوێندراوەتەوە
14/05/2019

بابەتی زیاتر