Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وته‌بێژی یه‌كێتیی: یه‌كێتی پابه‌نده‌ به‌ رێكه‌وتنی سیاسی و ئیداری له‌گه‌ڵ پارتی


په‌یام

كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، له‌ شاری سلێمانی كۆتایی هات.

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی گفتوگۆی چڕوپڕو به‌رپرسانه‌ی له‌سه‌ر ته‌واوی پێشهاته‌كان كراوه‌و وه‌ك یه‌كێتیش پابه‌ندین به‌ هه‌ردوو رێكه‌وتنی سیاسی و ئیداری له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان.

وته‌بێژی یه‌كێتی راشیگه‌یاند: چاوه‌ڕوانین له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت، پرسی كه‌ركوك و به‌غدا چاره‌سه‌ربكرێن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی به‌رده‌وام ده‌بێت.

85 جار خوێندراوەتەوە
14/05/2019

بابەتی زیاتر