Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كوڕێكی‌ مه‌حمود سه‌نگاوی‌ كاندیده‌ بۆ پۆستی‌ وه‌زاره‌تی‌ پلاندانانی‌ هه‌رێم


په‌یام

مه‌حمود سه‌نگاوی‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان له‌رێگای‌ نوسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یه‌وه‌ كاندیدبوونی‌ كاروانی‌ كوڕی‌ بۆ وه‌زاره‌تێك له‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان راگه‌یاند.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ نوسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، مه‌حمود سه‌نگاوی‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پشتیوانی بڕیارەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات و دڵنیایە کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان کەسانی بە ئەزموون و چالاک و بەتوانا دەنێرێت نەک کەسانێکی لاواز لە بڕیار و و ناپاک لە لایەنی دارایدا.

مەحمود سەنگاوی بڕوای وایە کە دەبێت کاندیدان بۆ پۆستەکانی حکومەتی هەرێم پاش ئەوەی بە سەرجەم فلتەرەکاندا تێپەڕدەبن دەبێت بە دەنگدان لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتیدا هەڵببژێردرێن و هەر کەسێکیش بۆ هەر پۆستێک خۆی کاندید بکات ئازادە.

راشیده‌گه‌یه‌نێت، کاروان مەحمود سەنگاوی کاندیدە بۆ پۆستی وەزیری پلاندان لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا.

ده‌شڵێت، وەک هەر کادرێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پشتیوان و پاڵپشتی دەبێت تاکو ئەو شوێنەی کە پەیڕەوی ڕێبازە پیرۆزەکەی یەکێتی و هەڤاڵ مام جەلال بکات و ڕێگەش بە غەدر لێکردنی نادات وەک هەر کادرێکی تری چالاکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

1348 جار خوێندراوەتەوە
14/05/2019

بابەتی زیاتر