Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی فراكسیۆنی‌ پارتی‌: نێچیرڤان بارزانی‌ كاندیدی‌ پارتی‌‌و گۆڕان‌و یه‌كێتییه‌


په‌یام

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاندووه‌، نێچیرڤان بارزانی‌، كاندیدی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌‌و گۆڕانه‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و له‌ په‌رله‌ماندا 91ـی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ مسۆگه‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ پۆسته‌كه‌ وه‌ربگرێت.

ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی"زه‌رد" پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی‌ كوردی‌ ده‌نگی‌ ئه‌مریكا ده‌ڵێت" ئه‌و كاندیده‌ی ئێمه‌ هه‌مانه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم "به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی"یه‌، به‌پێی ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، ئه‌و كاندیده‌ی ئێمه‌ كاندیدی( پارتی، گۆڕان، یه‌كێتی-یه‌ چونكه‌ ڕێككه‌وتوین كه‌به‌وجۆره‌ بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاندیدی هاوپه‌یمانه‌كانمانه‌ كه‌ پێكهاته‌ی ئه‌و وڵاته‌ن، واته‌ ئێستا كاندیدی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كاندیدی قه‌واره‌یه‌كه‌، گروپێكه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامدا 91 ده‌نگی كورسی په‌رله‌مانی هه‌یه‌.

ده‌شڵێت" ئومێد ده‌كه‌ین لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش كاندیدیان هه‌بێت یا كه‌سانی بێ لایه‌ن ئه‌وانه‌ی كه‌له‌خۆیان ڕاده‌بینن بۆ ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌، كاتی خۆشی كه‌ پێداگریمان ده‌كرد كه‌ له‌ناو گه‌له‌وه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرێت تا ئه‌و مافه‌ مافی ده‌سته‌به‌ردكراوی هه‌موو هاوڵاتیان بێت بۆیه‌ خۆشحاڵین به‌ بونی كاندیدی زۆر پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم چونكه‌ به‌ زۆربونی كاندید پڕۆسه‌كه‌ جوانتر و ڕێكتر ده‌كات." ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی داوای به‌ڵێن له‌ فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌كه‌ن كه‌ هه‌موو په‌رله‌مانتاره‌كانیان ده‌نگ بده‌ن به كاندیدی سه‌رۆكی هه‌رێم و كاندیده‌كانی تریان، ئومێد خۆشناو وتی" له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان هیچ قسه‌یه‌كمان نه‌بووه‌ به‌ڵام به‌ دڵنیاییه‌وه‌ گفتوگۆ و قسه‌مان ده‌بێت."

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ راشیده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا ئومێد خۆشناو له‌باره‌ی كاتی متمانه‌دان به‌سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان وتی" دوای ته‌واو بوونی ڕێكاره‌ یاساییه‌كان په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێم وایه‌ له‌نێوان 20-بۆ 25 /5 سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵده‌بژێردرێت."

389 جار خوێندراوەتەوە
14/05/2019

بابەتی زیاتر