Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چین؛ به‌به‌های‌ 60 ملیار دۆلار باج ده‌خاته‌ سه‌ر كاڵا ئه‌مریكییه‌كان


په‌یام

چین ئاشكرایكرد به‌ رێژه‌ی له‌نێوان له‌سه‌دا پێنج بۆ له‌ سه‌دا بیست و پێنج، پێناسی گومرگیی سه‌ر ئه‌و كاڵایانه‌ی زیادكردووه‌ كه‌ له‌ ئه‌مریكا به‌رهه‌م ده‌هێنرێن و بایی ٦٠ ملیار دۆلارن.  

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی باج و پێناسه‌كان كه‌ سه‌ربه‌ ئەنجوومەنی ده‌وڵه‌تی چینه‌، بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئه‌مریكا پێناسی گومرگی له‌سه‌ر كاڵا چینییه‌كان كه‌ بایی ٢٠٠ ملیار دۆلارن له‌ ١٠ له‌سه‌داوه‌ بۆ ٢٥ له‌سه‌دا، به‌رزكردووه‌ته‌وه‌، بڕیارماندا رێژه‌ی له‌نێوان له‌سه‌دا پێنج بۆ له‌ سه‌دا ٢٥ پێناسی گومرگیی سه‌ر ئه‌و كاڵایانه‌ زیادبكه‌ین كه‌ له‌ ئه‌مریكا به‌رهه‌م ده‌هێنرێن و بایی ٦٠ ملیار دۆلارن.  

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ پێناسه‌ گومرگییه‌كان له‌ یه‌كی حوزه‌یرانه‌وه‌ ده‌خرێنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و زیادكردنه‌كه‌ له‌ ئاسته‌كانی له‌سه‌د پێنج، له‌سه‌دا ١٠، له‌سه‌دا ٢٠، له‌سه‌دا ٢٥ ە و ده‌خرێته‌ سه‌ر دوو هه‌زار و ٤٩٣ به‌رهه‌م و كاڵای ئه‌مریكی.  

128 جار خوێندراوەتەوە
14/05/2019

بابەتی زیاتر