Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ: ده‌نگ به‌كاندیدی 3 لایه‌نه‌كه‌ بۆ سەرۆکایەتی هەرێم ناده‌ین

په‌یام

فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ڕاگەیەندراوێک ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات ده‌نگ به‌كاندیدی هاوبه‌شی پارتی و گۆڕان و یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ناده‌ن. راشیده‌گه‌یه‌نن "کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم توشی کێشەی دیکەمان دەکات".

ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه‌:-

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

ڕاگەیەندراوێک سەبارەت بە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم بۆ ڕای گشتی خەڵکی کوردستان

ئێمە وەک فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان، لە خولی ڕابردوو و لەم خولەشدا بۆ پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، خاوەنی پرۆژەی سیاسیی و دید و هەڵوێستی تایبەت بە خۆمان بووین.
ئێستاش کە پەرلەمانی کوردستان لەسەروبەندی ئامادەکاریدایە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم بەوشێوەیەی گۆڕان و پارتی و یەکێتی لەسەری ڕێکەوتوون، ئێمە لە فراکسیۆنی کۆمەڵ ڕایدەگەیەنین کە :

یەکەم: دوای ڕاوێژ لەگەڵ ئەنجومەنی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، ئێمە نە کاندیدمان بۆ ئەو پۆستە دەبێت، نە دەنگیش بە کاندیدی هاوبەشی ئەو سێ لایەنە دەدەین.

دووەم: ئێمە خودی پرۆسەکە هەر لە پرۆژە یاسای کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمەوە بە هەڵە دەزانین و پێمانوایە لەبری چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕابردوو، توشی کێشەی دیکەمان دەکات و سیستمی سیاسیی و حوکمڕانی لە هەرێم دەخاتە بەردەم قەیرانی دیکە .
سێهەم: بەداخەوە پرۆژەکەی ئێمە کە پرۆژەیەکی هاوسەنگ و ڕێکوپێک بوو پشتگوێخرا و ئەوەی ئێستا هەیە زیاتر لەوەدەچێت کە یاسا بۆ کەسێک دەردەکەن، نەک بۆ دامەزراوەیەکی گرنگ.

فراکسیۆنی کۆمەڵ
لە پەرلەمانی کوردستان

444 جار خوێندراوەتەوە
13/05/2019

بابەتی زیاتر