Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا.. داوا ده‌كرێت عوسمان بایده‌میر شه‌ش ساڵ زیندانی بكرێت

په‌یام

داوا ده‌كرێت عوسمان بایده‌میر ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی توركیا له‌ فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌ به‌ هۆی وتارێكیه‌وه‌ شه‌ش ساڵ زیندانی بكرێت.

سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له‌ وان، ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی ته‌واو كرد كه‌ له‌ باره‌ی وتارێكی بایده‌میر دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌دا له‌ وان پێشكه‌شی كردبوو.

له‌و سكاڵانامه‌یه‌دا كه‌ له‌ لایه‌ن پێنجه‌مین دادگای وانه‌وه‌ په‌سه‌ند كراوه‌، داوا كراوه‌ بایده‌میر به‌هۆی ناوه‌ڕۆكی وتاره‌كه‌یه‌وه‌ و به‌تۆمه‌تی "به‌ئاشكرا سووكایه‌تی به‌ گه‌لی تورك، كۆمار و په‌رله‌مانی توركیا" تا شه‌ش ساڵ زیندانی بكرێت.

هه‌روه‌ها له‌ سكاڵانامه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ بایده‌میر كه‌ له‌ 19ی نیسانی 2018دا له‌ په‌رله‌مانتاری لابراوه‌ له‌ شه‌شی نیسانی 2018دا چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

300 جار خوێندراوەتەوە
13/05/2019

بابەتی زیاتر