Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مه‌نسور مه‌رعید به‌ پارێزگاری نوێی نه‌ینه‌وا هه‌ڵبژێردرا

په‌یام

مه‌نسور مه‌رعید، به‌ پارێزگاری نوێی نه‌ینه‌وا و سیروان محه‌مه‌د، به‌ جێگری یه‌كه‌می  پارێزگاری نه‌ینه‌وا هه‌ڵبژێردران.

 ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆبویه‌وه‌ و به‌ زۆرینه‌ی‌ ده‌نگ مه‌نسور مه‌رعید به‌ به‌ده‌ستهێنانی 28 ده‌نگ به‌ پارێزگاری نوێی نه‌ینه‌وا هه‌ڵبژێردرا.

به‌پێی زانیارییه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگادا، به‌ ده‌نگی 26 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن سیروان محه‌مه‌د، به‌ جێگری یه‌كه‌می پارێزگاری نه‌ینه‌وا هه‌ڵبژێردرا.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌، دوێنێ سكرتێری گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی نه‌ینه‌وا نوسراوێكی به‌په‌له‌ی گه‌یانده‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ و داوایكرد كاروباره‌كانی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێ بۆ پارێزگاكه‌ رابگرێت، تا ئه‌و كاته‌ی وه‌ڵامیان له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان پێده‌گات.

170 جار خوێندراوەتەوە
13/05/2019

بابەتی زیاتر