Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌



په‌یام 

عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ باره‌ی بوونی كاندیدیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ "تا ئێستاش هیچ ئەندامێکی فراکسیۆنی ئێمە بۆ پرسێکی لەوجۆرە، سەربەخۆیانە و بێ گەڕانەوە بۆ فراکسیۆن و ئەنجومەنی سیاسیی کۆمەڵ، هیچ بڕیارێکی نەداوە".


ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕایگشتیی

سەبارەت بە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بوونی کاندیدێکی کۆمەڵ یان کاندیدی هاوبەش لەگەڵ چەند هێزێکی سیاسیی، ئێمە لە فراکسیۆن ڕایدەگەیەنین کە:

یەکەم: ڕاستە گفتوگۆی نافەرمیی و ڕاگۆڕینەوە هەبووە لەگەڵ هەندێ لە فراکسیۆنەکانی هاوڕێمان، بەڵام نەبووەتە بڕیاری فەرمیی و یەکلانەبووەتەوە و تەنها قسە و باسی ئاسایی بوون.

دووەم: سەبارەت بە کاندیدی ئێمەش بۆ ئەو پۆستە، کە هەندێک لە ڕاگەیاندنەکان باسی دەکەن و لە سۆشیال میدیاش قسەی لێدەکرێت، ئێمە لەناوخۆماندا لە گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەداین لە فراکسیۆن و، بگەینە هەر جۆرێک لە بڕیار دواجار بە ڕاوێژ و ڕەزامەندی ئەنجومەنی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان دەبێت و تا ئێستاش هیچ ئەندامێکی فراکسیۆنی ئێمە بۆ پرسێکی لەوجۆرە، سەربەخۆیانە و بێ گەڕانەوە بۆ فراکسیۆن و ئەنجومەنی سیاسیی کۆمەڵ، هیچ بڕیارێکی نەداوە.

عەبدولستار مەجید 
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ
لە پەرلەمانی کوردستان

317 جار خوێندراوەتەوە
13/05/2019

بابەتی زیاتر