Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ماوه‌ی 2 مانگدا ئیسرائیل نزیكه‌ی هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی ده‌ستگیركردووه‌

په‌یام

له‌ ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا، ئیسرائیل نزیك به‌ هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی ده‌ستگیر كردووه‌.

چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كاروباری‌ به‌ندییه‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌: ته‌نها له‌ مانگه‌كانی نیسان‌و ئاداری ڕابردوودا قه‌واره‌ی‌ ئیسرائیل 905 هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینیان ده‌ستگیر كردووه‌.

له‌میانی ڕاپۆتێكی هاوبه‌شدا، سێ دامه‌زراوه‌ی تایبه‌ت به‌ كاروباری‌ به‌ندییه‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ڕایانگه‌یاند: له‌و 905 هاووڵاتیه‌ فه‌ڵه‌ستینیه‌ی له‌ نیسان‌و ئاداردا ده‌ستگیر كراون، 133یان منداڵن‌و 23یشیان ئافره‌تن.

ڕاپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌: "له‌ئێستادا پێنج هه‌زار و 700 فه‌ڵه‌ستینی له‌ ته‌واوی به‌ندیخانه‌كانی قه‌واره‌ی ئیسرائیلدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 250یان منداڵ‌و مێردمنداڵن‌و 45یشیان ئافره‌تن".

به‌پێی نێوه‌ڕۆكی ڕاپۆرته‌كه‌، قه‌واره‌ی ئیسرائیل له‌ مانگی ئاداردا ده‌ستدرێژییه‌كانی به‌رانبه‌ر به‌ندكراوه‌كان توندتر بووه‌، به‌جۆرێك ته‌نها له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی نێو به‌ندیخانه‌ی (نه‌قه‌ب) كه‌ فیشه‌ك و بۆمبی تێدا به‌كارهاتووه‌ 120 به‌ندی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.

176 جار خوێندراوەتەوە
12/05/2019

بابەتی زیاتر