Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه‌

په‌یام

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه‌.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه‌و بڕیاریاندا به‌ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتژمێر 11 ی ئه‌مڕۆ تاوه‌كو كاژێر 11 پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی 15ی5ی2019 به‌و مه‌رجانه‌ی كه‌ له‌ مادده‌ی پێنجه‌می یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌.

كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌نگی 89 په‌رله‌مانتاری كوردستان په‌سه‌ند كرا.

324 جار خوێندراوەتەوە
12/05/2019

بابەتی زیاتر