Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فه‌ڕه‌نسا: سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا گرژی و ئاڵۆزی نێوده‌وڵه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، گرژی و ئاڵۆزی نێوده‌وڵه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

جان ئیڤ لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، رایگه‌یاند جیهان به‌ هۆی سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، زیاتر رووبه‌ڕووی مه‌ترسی بووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ هه‌ر به‌ هۆی سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد تره‌مپه‌وه‌، گرژی و ئاڵۆزی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی رووده‌دات.

جان ئیڤ لۆدریان له‌ چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا ره‌خنه‌ی له‌ سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد تره‌مپ گرت و وتی به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه‌ له‌ جیهاندا خه‌ریكه‌ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی له‌ناوده‌چێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ی پاریس تایبه‌ت به‌ كه‌شوهه‌وا له‌ ساڵی 2017دا و له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ل ئێران له‌ ساڵی 2018دا وتی چتیر په‌یماننامه‌كان جێگه‌ی رێز نین.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی فه‌ڕه‌نسا له‌باره‌ی ئێرانه‌وه‌، جان ئیڤ لۆدریان رایگه‌یاند پشتیوانی له‌ سازكردنی دانوستان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئێراندا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و به‌رده‌وام گرژی و ئاڵۆزیمان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.

93 جار خوێندراوەتەوە
12/05/2019

بابەتی زیاتر