Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوارێز: ته‌نیا یه‌ك مانگ دوورده‌كه‌ومه‌وه‌





په‌یام ـ سپۆرت

لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی و هێرشبه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت ته‌نیا یه‌ك مانگ به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یه‌وه‌ دوورده‌كه‌وێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنی له‌ كۆپا ئه‌مرێكای ئه‌م هاوینه‌ هه‌یه‌.


له‌ میانی لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامه‌ی ئێڵ پاس سه‌باره‌ت به‌ پێكانه‌كه‌ی سوارێز وتی: هه‌موو شتێك باشه‌ و دوای یه‌ك مانگی دیكه‌ بۆ مه‌شقه‌كانم ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌.
له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا هێرشبه‌ره‌كه‌ی بلوگرانا ئه‌ویه‌ ئاشكرا كرد پێكانه‌كه‌ی ئێستا جیاوازه‌ له‌ پێكانه‌كه‌ی ساڵی 2017 چونكه‌ پێشتر له‌ كڕكڕاگه‌كانیدا تووشی پێكان هاتووه‌ به‌ڵام ئه‌م جاره‌ له‌ ئه‌ژنۆیدایه‌.

پێجشه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌سه‌رپه‌رشتی تیمی پزیشی یانه‌كه‌ی لویس سوارێز له‌ ئه‌ژنۆیدا نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بۆ ئه‌نجامدرا، به‌پێی وته‌كانی خۆی بێت سوارێز پێش ده‌ستپێكردنی كۆپائه‌مرێكا بۆ یاریگاكان ده‌گه‌ڕیته‌وه‌.

كۆپائه‌مڕیكای ئه‌مساڵیش له‌ 14ی مانگی شه‌ش ده‌ستپێده‌كات و تا حه‌وتی مانگی حه‌وت به‌رده‌وام ده‌بێت.

154 جار خوێندراوەتەوە
12/05/2019

بابەتی زیاتر