Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەمڕۆ پەرلەمان دەرگای‌ خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆکی‌ هەرێم دەکاتەوە



په‌یام


جێگری‌ دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی‌ کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دوای کۆبوونەوەی‌ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیار لەسەر كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی‌ سەرۆکی‌ هەرێم دەدرێت.


مونا قەھوەچی بە ماڵپەڕی فەرمی‌  پارتی ڕاگەیاندووە: تائێستا دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆكی ھەرێم نەكراوەتەوە، بەڵام ئەمڕۆ یەکشەممە دەستەی سەرۆكایەتیی كۆبوونەوەیەك سەبارەت بەو پرسە دەکات و تێیدا بڕیاردەدات لەبارەی كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەو پۆستە.

مونا قەھوەچی ئەوەشی وتووە، دوای بڕیاردان، ماوەی سێ ڕۆژ دەرگای خۆپاڵاوتن دەكرێتەوە و دواتریش دوو ڕۆژ كاندیدەكان مافی تانەدانیان ھەیە، پاشان سیڤییەكان بەسەر پەرلەمانتاراندا دابەشدەكرێن و ئەگەر كەس كێشەی نەبوو، لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا سەرۆكی ھەرێم ھەڵدەبژێردرێت.

مونا قەھوەچی ئاماژەی‌ بەوەشکردووە :"تائێستا ھیچ كەسێک بۆ پۆستی سەرۆكی ھەرێم خۆی کاندید نەكردووە و دەرگای خۆپاڵاوتنیش نەكراوەتەوە".


361 جار خوێندراوەتەوە
12/05/2019

بابەتی زیاتر