Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روسیا.. به‌ته‌مه‌نترین هاوڵاتی‌ له‌ ته‌مه‌نی 123 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد

په‌یام

به‌ته‌مه‌نترین هاولاَتی‌ رووسیا كه‌ به‌ پێی تۆماره‌كانی ئه‌م وڵاته‌ ته‌مه‌نی 123 ساڵه‌ كۆچی دوایی كرد.

ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵی رووسیا بلاَویانكرده‌وه‌ كه‌ ئاپاز عه‌لیێه‌ف كه‌ له‌ كۆماری ئینگۆشێتیا ده‌ژیا و ماوه‌یه‌ك بوو له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ناوچه‌كه‌ له‌ كۆمادا بووه‌، له‌ ته‌مه‌نی 123 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه‌.

عه‌لیێه‌ف له‌ ژیانیدا نه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی بینیوه‌ و وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین هاووڵاتی رووسی له‌ تۆماره‌كاندا ناوی هاتبوو.

به‌پێی زانیاریه‌كان پێشتر سه‌رۆكی كۆماری ئینگۆشێتیا ویستوویه‌تی به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ند كردنی له‌ ئاستی رووسیادا، داواكاری به‌ته‌مه‌نترین هاووڵاتی كۆماره‌كه‌ی، ئاپاز عه‌لیێه‌ف كه‌ له‌دایكبووی 1ی ئاداری 1896ه‌، وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین هاووڵاتی ئه‌و وڵاته‌ ناوی تۆمار بكات.

466 جار خوێندراوەتەوە
11/05/2019

بابەتی زیاتر