Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەندامانی کوردی پەرلەمانی عێراق: کەس ناتوانێت بودجەی 2019 هەڵبوەشێنێتەوە

په‌یام

چوار پەرلەمانتاری کوردی پەرلەمانی عێراق،  له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتییان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان بەوەی: هیچ کەسێک لە دەسەڵاتیدا نییە یاسای بودجەی 2019 ی عیراق هەڵبوەشێنێتەوە. راشیدەگەیه‌نن، ئەگەر هەرێمی کوردستانیش نەوت رادەستی سۆمۆ نەکات، دەبێت بودجەی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

ئەمڕۆ له‌ روونکردنەوەیەکدا هەرچوار پەرلەمانتاری کورد: هۆشیار عەبدوڵڵا لە فراکسیۆنی گۆڕان، د. جەمال کۆچەر لە فراکسیۆنی یەکگرتوو، شێروان میرزا قادر لە فراکسیۆنی یەکێتی و ئەحمەد حاجی رەشید لە فراکسیۆنی کۆمەڵ، هاوڵاتییان و فەرمانبەرانی هەرێم دڵنیادەکەنەوە "هەڵوەشاندنەوەی یاسای بوجە لە دەسەڵاتی هیچ بەرپرسێکی عێراقدا نییە، بە وەزیری نەوتیشەوە کە لەم رۆژانەدا لێدوانی داوە و ئەوەی لێ خوێنراوەتەوە: ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت، بەغداش پابەند نابیت بە ناردنی پشکی هەرێم".

ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه‌:-

رونکردنەوەیەک بۆ جەماوەری خەڵکی کوردستان 

دوای هەوڵ و ماندوبونی بێوچانی ئەندامەکوردەکانی لێژنەی دارایی پشکی هەرێمی کوردستان چەسپێنراوە لە یاسای بودجەی ساڵی ۲٠۱۹دا ، لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە موچەی فەرمانبەران جیاکرایەوە لە پابەندبوونی هەرێم بە رادەست کردنی نەوەتەوە بەکۆمپانیای سۆمۆ ، ئەوەش گرنتی ئەوەی زامن کردوە کە هیچ کەسێک نەتوانیت ئەویاسایەی کە پشکی هەرێمی کوردستانی تیدا جێگیر کراوە و موچەی فەرمانبەرانی تیدا چەسپاوە هەڵوەشێنێتەوە .

بۆیە هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێم دڵنیا دەکەینەوە بەوەی هەڵوەشاندنەوەی یاسای بوجە لەدەسەڵاتی هیچ بەرپرسێکی عێراقدا نیە بە وەزیری نەوتیشەوە کەلەم ڕۆژانەدا لێداوانی داوەو ئەوەی لێخوێنراوەتەوە کە ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت ئەوا بغدادیش پابەند نابیت بە ناردنی پشکی هەرێمەوە ،ئەگەر ئەم لێدوانەی وەزیری نەوت راست بێت بۆ پشکی هەرێم یا بۆ ئەو رێژەی زیانەی بەرامبەر ۲٥٠ هەزار بەرمیلەکە دەبڕدرێت ئەوا بەهیچ شیوەیەک ڕاست نییە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ، بەهەموان ڕادەگەیەنین دڵنیاتان دەکەینەوەکە نوێنەرەکاتان لەلێژنەی دارایی مکوڕن لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم .

ئێمە کە داکۆکیکاری موچەی فەرمانبەرانین بەهیچ جۆرێک داکۆکی لە ناشەفافیەتی مەلەفی نەوتی هەرێم ناکەین و کاردەکەین بۆ ئەوەی ئەو مەلەفە بە یەکجاری چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە و چیتر نەبێتە مایەی کێشە و گرفت بۆ هاونیشتیمانیانی هەرێم .

سەرکەوتووبن.

هۆشیار عەبدوڵا
د جمال کوچەر
شیروان میرزا قادر
احمدی حاجی رەشید

۱۱ ی ئایاری ۲٠۱۹

353 جار خوێندراوەتەوە
11/05/2019

بابەتی زیاتر