Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دۆسێی گەندەڵی ئاشتی هه‌ورامی و ژنه‌كه‌ی له‌دادگای هه‌ولێر داخرا!!

په‌یام

سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره‌ی ئاشتی هه‌ورامی و ژنه‌كه‌ی به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت "ژنەکەی مانگانە ئیمزای نوسراوەکەی ئاشتی ھەورامی فرۆشتۆتەوە بە ٦٠٠ دەفتەر دۆلار!

راشیده‌گه‌یه‌نێت: پاشئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ گه‌وره‌ی ئاشتی هه‌ورامی و ژنه‌كه‌ی له‌باره‌ی دزینی نه‌وتی ره‌شه‌وه‌ ئاشكراكرد و دواتر له‌ داواكاری گشتی سكاڵای له‌سه‌ر ئاشتی هه‌ورامی تۆماركرد، له‌م ماوه‌یه‌دا له‌ دادگای هه‌ولێر ئه‌م دۆسێی گه‌نده‌ڵیه‌ ئاشكراو مه‌ترسیداره‌ داخرا!!!

سۆران عومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: له‌كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی و ئابوری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی پێی ڕاگه‌یاندین دۆسێی كارگه‌ی قیری زیپۆ كه‌ هی ژنه‌كه‌ی ئاشتی هه‌ورامی و دوو هاوبه‌شی بوون و كارگه‌یه‌گی وه‌همی بوو بۆ وه‌رگرتنی نه‌وتی ڕه‌ش و فرۆشتنه‌وه‌ی نه‌وته‌ ڕه‌شه‌كه‌ له‌بازاڕ به‌نرخی دوو هێنده‌ی وه‌رگیراو، له‌ ئێستادا له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داخرا! بۆچی؟ له‌به‌رچی؟ له‌كاتێكدا هه‌موو به‌ڵگه‌كانی ئه‌م دزیه‌ دراوه‌ته‌ دادگا! ئه‌مه‌ فه‌زیحه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و دادگایه‌ كه‌ دۆسێی به‌ڵگه‌داری دزینی سامانی گشتی داده‌خات!"

سۆران عومه‌ر ئاشكراشیكردووه‌: ژنەکەی ئاشتی هه‌ورامی مانگانە ئیمزای نوسراوەکەی ھەورامی فرۆشتۆتەوە بە ٦٠٠ دەفتەر دۆلار!

هه‌روه‌ك ده‌ڵێت "یه‌كێك له‌ كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی كه‌ بردنی نه‌وتی ڕه‌شه‌ به‌ناوی كارگه‌ی قیره‌وه‌ بۆ‌ كۆمپانیایه‌كی وه‌همی كه‌ هی ژنه‌كه‌ ئاشتی هه‌ورامی و دوو كه‌سی دیكه‌ بووه‌، قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵیه‌كه‌ فرۆشتنه‌وه‌ی بڕیاری پێدانی نه‌وتی ڕه‌ش بووه‌ مانگانه‌ تاكو 40 هه‌زار ته‌ن به‌ئیمزای ئاشتی هه‌ورامی، ئه‌مان هاتوون ئه‌م نوسراوه‌ی ئاشتی هه‌ورامیان له‌بازاڕدا فرۆشتۆته‌وه‌ كه‌ ڕه‌زامه‌ندنی نه‌وته‌ ڕه‌شه‌كه‌ بووه‌ مانگی 5 بۆ 6 ملیۆن دۆلاریان به‌بێ هیچ ده‌ستكه‌وتووه‌!"

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌شڵێت "پاشئه‌وه‌ی ئه‌م گه‌نده‌ڵیه‌م ئاشكراكرد له‌ داواكاری گشتی سكاڵامان له‌سه‌ر ئاشتی هه‌ورامی تۆماركرد، دواتر له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌ داوای پرساندن و متمانه‌ سه‌ندنه‌وه‌ی ئاشتی هه‌ورامیم كرد. ئه‌وكات سه‌رۆكی حكومه‌ت نه‌یهێشت ئاشتی هه‌ورامی بێته‌ په‌رله‌مان. له‌م ماوه‌شدا له‌دادگای هه‌ولێر ئه‌م دۆسێی گه‌نده‌ڵیه‌ ئاشكراو مه‌ترسیداره‌ داخرا!!!"

























461 جار خوێندراوەتەوە
11/05/2019

بابەتی زیاتر