Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری نه‌وت: هه‌رێم نەوت رادەستنەکات، به‌غدا له‌ ناردنی پاره‌ به‌رده‌وام نابێت

په‌یام

وەزیری‌ نەوتی‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان  نەوت رادەستنەکات، ئه‌وا به‌غدا جگە لە شایستەی‌ 4 مانگ، هیچ پارەیەکی‌ دیکە بۆ هەرێم نانێرێت. 

سامر غەزبان وەزیری‌ نەوتی‌ عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی‌ شەرقیە، رایگه‌یاند: تائێستا هەرێمی‌ کوردستان هیچ بڕە نەوتێکی‌ رادەستی‌ بەغدا نەکردووە، لەکاتێکدا بەپێی یاسای‌ بودجە پێویستە رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەست بکات.

راشیگه‌یاند: "هیچ زانیارییەکم نییە لەبارەی‌ ئەوەی‌ بەغدا بەردەوام دەبێت لەناردنی‌ پارە بۆ هەرێم یاخود نا، بەڵام پێموایه‌ بەغدا جگە لەشایستەی‌ 4 مانگ، هیچ پارەیەکی‌ دیکە بۆ هەرێم نانێرێت، ئەگەر نەوت رادەستنەکات".

له‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2019ی‌ عێراقدا، هه‌رێمی‌ كوردستان پابه‌ندكراوه‌ به‌ناردنی‌ 250 هەزار بەرمیل نەوتی‌ رۆژانه‌، له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی‌ عێراق بودجه‌و موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم ره‌وانه‌ ده‌كات.

وەزیری‌ نەوتی‌ عێراق ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ یاسای‌ بودجە بەتەوافوقی‌ سەرجەم کوتلە سیاسییەکان دەنگی‌ لەسەر دراوەو پێویستە هەرێم پابەندبێت پێیه‌وه‌.

421 جار خوێندراوەتەوە
11/05/2019

بابەتی زیاتر