Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌: دانپیانانی‌ خۆبه‌خشانی نه‌وه‌ی نوێ له‌ژێر فشاردابووه‌

سه‌رۆكی‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ له‌سه‌ر دانپێدانانه‌كه‌ی‌ خۆبه‌خشانی نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ كه‌له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ بلاَوكرایه‌وه‌ ده‌ڵێت "دانپیانانی‌ خۆبه‌خشانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ له‌ژێر فشاردابووه‌و نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ له‌سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ بێبه‌ریه‌ كه‌بۆیان دروست كراوه‌"

ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ هه‌رێم دانپیانانی‌ به‌شێك له‌خۆبه‌خشانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێی‌ بلاَو كردووه‌و كه‌تیایدا دانیاننا به‌و په‌یج و ئه‌كاونتانه‌ سێبه‌رانه‌ی‌ كه‌كاریان كردووه‌ بۆ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌  و له‌دانپیانانه‌كه‌یا ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو كه‌به‌فه‌رمانی‌ سه‌رۆكی‌ جولاَنه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ئه‌و كارانه‌یان كردووه‌.


سه‌رۆكی‌ جولاَنه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و كارانه‌ پلانه‌ بۆ بچووكردنه‌وه‌و نه‌مانی‌ جولاَنه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌، بۆیه‌ هه‌موو ڕێكارێكی‌ یاسایی ده‌گرنه‌ به‌ر بۆ ئاشكراكردنی‌ راستیه‌كان.

143 جار خوێندراوەتەوە
10/05/2019

بابەتی زیاتر