Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ كاتی نوێژی ته‌ڕاویحدا له‌ نێو مزگه‌وتێكی له‌ شاری‌ له‌نده‌ن كه‌سێك ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی به‌ نێو مزگه‌وته‌دا كرد.

له‌ نێو مزگه‌وتێكدا له‌ پایته‌ختی به‌ریتانیا ده‌ستڕێژی گوللـه‌ كرا.

شه‌وی ڕابردوو، له‌ كاتی نوێژی ته‌ڕاویحدا له‌ نێو مزگه‌وتێكی له‌ شاری‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا كه‌سێك ده‌ستڕێژی گولله‌ی به‌ نێو مزگه‌وته‌دا كرد.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی پۆلیسی له‌نده‌ن ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ كه‌ له‌ نێو مزگه‌وتێكی ناوچه‌ی (سیڤین كینگه‌ز) بووه‌‌و هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌.

پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ تائێستا هیچ كه‌سێك له‌و دۆسیه‌یه‌دا ده‌ستگیر نه‌كراوه‌‌و ڕووداوه‌كه‌ش تیرۆریستیی نه‌بووه‌‌و لێكۆڵینه‌وه‌‌و هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌یش به‌رده‌وامه‌.

پۆلیسی له‌نده‌ن به‌دووریشی نه‌زانی ئه‌م ڕووداوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ڕووداوێكی دیكه‌ی ته‌قه‌كردنه‌وه‌ هه‌بێت كه‌ كه‌مێك پێشتر له‌ شه‌قامێكی نزیك به‌ هه‌مان مزگه‌وت ڕوویداوه‌.

به‌پێی زانیاری ڕاگه‌یاندنه‌كانی به‌ریتانیا نوێژخوێنان ڕێگه‌یان له‌و چه‌كداره‌ ده‌مامكداره‌ گرتووه‌ بچێته‌ نێو مزگه‌وته‌كه‌وه‌و له‌و كاته‌شدا ده‌ستڕێژێكی گوللـه‌ بیستراوه‌.

3579 جار خوێندراوەتەوە
10/05/2019

بابەتی زیاتر