Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ ئه‌مریكا بوێرێ ئه‌وه‌ی هه‌بێت پڕۆسه‌ی سه‌ربازی به‌رانبه‌ری ئه‌نجام بدات.

(یه‌دوڵلا جوانی) یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی كۆماری‌ ئیسلامی ئێران ڕه‌تیكرده‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌نجام بدات‌و وتیشی: ئه‌مریكا بوێری ئه‌وه‌ی نییه‌ هێرشی سه‌ربازی دژ به‌ ئێران ئه‌نجام بدات.

له‌باره‌ی بڵاوه‌پێكردنی كه‌شتیگه‌لی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌، یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران له‌میانی لێدوانێكی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی (ته‌سنیم)ی نیمچه‌ فه‌ڕمی ئێران، وتی: واشنتۆن له‌و ڕێیه‌وه‌ ده‌یه‌وێت گه‌لی ئێرانی ملكه‌چ‌و حكومه‌تی تارانیش ناچار به‌ دانوستان بكات، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ نه‌ گه‌ل ئێران ملكه‌چ‌و نه‌حكومه‌تیش ناچار به‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌بێت.

ڕۆژی ڕابردوو، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی دا له‌باره‌ی ده‌ستبه‌رداربوون له‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه‌ گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، تره‌مپ وتیشی: له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان واشنتۆن‌و تاران ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی به‌دوور نازانم.


165 جار خوێندراوەتەوە
10/05/2019

بابەتی زیاتر