Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا فڕۆكه‌ی بی52 ڕه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات.

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئاستی ئاماده‌كارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری‌ ئیسلامی ئێران به‌رز ده‌كاته‌وه‌‌و له‌و چوارچێوه‌شه‌دا فڕۆكه‌ی بی 52 ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ ده‌كات.

هێزی ئاسمانیی ئه‌مریكا بڵاوی كرده‌وه‌: به‌ فه‌رمانی كۆشكی سپی، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی بۆمبهاوێژی جۆری بی 52 یان ڕه‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه‌و له‌ بنكه‌ی ئاسمانی (عه‌دید) له‌ قه‌ته‌ر، جێگر كراون.
هێزی ئاسمانیی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندوه‌: ئه‌و فڕۆكانه‌ له‌ بنكه‌ی ئاسمانیی باركسدیل له‌ ویلایه‌تی (لویزانا)وه‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران، ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ كراون.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی دیكه‌ی هاوشێوه‌ له‌ یه‌كێك له‌ وڵاتانی باشووری خۆرئاوای ئاسیا، جێگر كران، به‌ڵام تائێستا فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانیی ئه‌مریكا، به‌ دیارییكراوی شوێنی جێگركردنی ئه‌و فڕۆكانه‌ی ئاشكرا نه‌كردوه‌.

538 جار خوێندراوەتەوە
10/05/2019

بابەتی زیاتر