Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ دانپێدانانه‌كه‌ به‌ "سیناریۆی قێزه‌ون"‌و "درۆی شاخدار" ناوده‌بات..

جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئه‌و دانپێدانانه‌ی ده‌زگای ئاسایش بڵاویكردوونه‌ته‌وه‌ به‌ "سیناریۆی قێزه‌ون"‌و "درۆی شاخدار" ناوده‌بات.

له‌ وه‌ڵامی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌‌و ڕایگه‌یاند: ئاسایشی یه‌كێتی له‌ سیناریۆیه‌كی قێزه‌ونی چه‌ندباره‌دا، كۆمه‌ڵێك گه‌نج‌و خۆبه‌خشی دوای 15 رۆژ له‌ زیندانیكردنیان، هێناوه‌ته‌ سه‌ر شاشه‌كانی ته‌له‌فزیۆن و چه‌ند قسه‌یه‌كی پێ بڵاوكردونه‌ته‌وه‌.
له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا، نه‌وه‌ی نوێ، ده‌زگای ئاسایشی به‌ "ئه‌منی عامه‌" ناوبردووه‌‌و ئه‌وه‌ی كه‌ بڵاویشیكردووه‌ته‌وه‌ به‌ "سیناریۆی قێزه‌ون"‌و "دوور له‌ ڕاستی"‌و "درۆی شاخدار" ناوبردووه‌.
جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ پێیوایه‌ ئاسایش به‌و كارانه‌ی ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ له‌ جووڵانه‌وه‌كه‌ بدات‌و وه‌ك هێزێكی ئۆپۆزسیۆن لاوازی بكات.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتوون ئه‌و كه‌سانه‌ی دانپێدانانه‌كانیان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ 15 رۆژه‌ له‌ لایه‌ن ئاسایشی سلێمانیه‌وه‌ ڕفێندراون‌و له‌ زینداندا ئه‌شكه‌نجه‌ دراون‌و ڕێگه‌ نه‌دراوه‌ نه‌ پارێزه‌ر و نه‌ هیچ كه‌سی دیكه‌ چاوی پێیان بكه‌وێت.

251 جار خوێندراوەتەوە
10/05/2019

بابەتی زیاتر