Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاسایشی سلێمانی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر ده‌ستگیركراوه‌كانی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كانی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ‌و هه‌روه‌ها ڤیدیۆی دانپێدانانی ژماره‌یه‌كیشیانی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كه‌ له‌ ڕۆژی 24 مانگی ڕابردووه‌وه‌‌و له‌سه‌ر سكاڵای (شادی نه‌وزاد) په‌رله‌مانتاری جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ‌و له‌سه‌ر سكاڵای داواكاری گشتی ده‌ستیپێكردووه‌.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ئه‌وه‌ی ڕوویداوه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی په‌ڕله‌مانتاران "به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراو و تاوانی ڕێكخراوه‌و سروشتێكی ترسناكی هه‌یه‌، هه‌ر به‌ هه‌مان هۆكاریش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئاسایشه‌وه‌".
ئاسایش داوا له‌ په‌ڕله‌مانی كوردستان ده‌كات هه‌وڵی جددی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی بده‌ن‌و سزای بكه‌رانی توندتر بكرێت.
دوای ئه‌وه‌ی مانگی ڕابردوو په‌ڕله‌مانتارێكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئاشكرای‌ كرد هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ و وێنه‌ی تایبه‌تی لێ كراوه‌، دواتر ده‌زگای ئاسایش چه‌ند كه‌سێك له‌ خۆبه‌خش‌و كارگێڕی جووڵانه‌وه‌كه‌ی له‌ ئۆفیسی سلێمانی ده‌ستگیر كرد.

1363 جار خوێندراوەتەوە
10/05/2019

بابەتی زیاتر