Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی ئه‌مریكا وڵاتی‌ به‌ڕازیلی وه‌ك هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كیی نائه‌ندام له‌ ناتۆ دیاری كرد


په‌یام

سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ كۆنگرێس، وڵاتی‌ به‌ڕازیلی وه‌ك هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كیی نائه‌ندام له‌ ناتۆ دیاری كرد.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ نامه‌كه‌یدا بۆ كۆنگرێس، ڕایگه‌یاندووه‌ "پشتبه‌ستن به‌ 517ـه‌مین به‌شی یاسای هاوكارییه‌ ده‌ره‌كییه‌كان بۆ ساڵی 1961، به‌ڕازیل وه‌ك هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی نائه‌ندام له‌ ناتۆ ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ كه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ بواری به‌رگری له‌ نێوان به‌ڕازیل و ئه‌مریكا زیاد ده‌كات.
ئێستا به‌ڕازیل له‌ پاڵ وڵاتانی ئیسرائیل، ژاپۆن، كۆریای باشوور و ئوستراڵیا، وه‌ك "هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كیی نائه‌ندام له‌ ناتۆ دیاری كراوه‌.
له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌دا ئیتر به‌ڕازیل ده‌توانێت به‌شداری له‌ ته‌نده‌ره‌كانی كڕینی چه‌ك له‌ ئه‌مریكا بكات و، له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌مریكا مانۆڕی سه‌ربازیی ئه‌نجام بدات.

278 جار خوێندراوەتەوە
09/05/2019

بابەتی زیاتر