Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ مانگی ڕابردوودا زیاتر له‌ سه‌د هه‌زار كۆچبه‌ر له‌سه‌ر سنووری ئه‌مریكا ـ مه‌سكیك ده‌ستگیر كراون


په‌یام

ته‌نها له‌ مانگی ڕابردوودا زیاتر له‌ سه‌د هه‌زار كۆچبه‌ر له‌سه‌ر سنووری ئه‌مریكا ـ مه‌سكیك ده‌ستگیر كراون.
به‌رپرسانی پاراستنی سنوور و گومرگی ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاند: له‌ مانگی نیساندا 109 هه‌زار و 144 كۆچبه‌ر كه‌ به‌نیازبوون له‌ مه‌كسیكه‌وه‌ بچنه‌ ئه‌مریكا، ده‌ستگیر كراون.
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی سنوور و گومرگی ئه‌مریكا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كرد "ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌ره‌ نایاساییانه‌ی له‌ نیساندا چوونه‌ته‌ ئه‌مریكا، به‌راورد به‌ مانگی ئاداری‌ پێش خۆی له‌سه‌دا شه‌ش‌و به‌راورد به‌ ساڵی ڕابردووش، دوو هێنده‌ زیادی كردووه‌".
به‌رپرسانی ئه‌مریكا پێشبینی ده‌كه‌ن له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی ده‌چنه‌ وڵاته‌كه‌یانه‌وه‌ یه‌ك ملیۆن تێپه‌ڕ بكات، به‌جۆرێك (كارلا پڕۆڤۆست) سه‌رۆكی هێزی پاسه‌وانی سنووری ئه‌مریكا له‌ وته‌یه‌كیدا له‌ كۆنگرێس ترسی خۆی له‌ له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر سنووره‌كاندا، نیشان دا.
به‌رده‌وام له‌ هیندۆراس، گواتیمالا، سالڤادۆره‌وه‌ به‌ هۆكاری توندوتیژی‌و هه‌ژارییه‌وه‌ هاووڵاتیان به‌ سنووری مه‌كسیكدا به‌ره‌و ئه‌مریكا، كۆچ ده‌كه‌ن.


118 جار خوێندراوەتەوە
09/05/2019

بابەتی زیاتر