Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لە کۆمەڵگەی چڕەی سەربە قەزای شێخان شه‌ر له‌ نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا دروستده‌بێت


په‌یام

به‌هۆی كێشه‌ له‌سه‌ر زه‌ویوزار، له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی چڕه‌ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی قه‌سرۆك له‌ سنووری شێخان، شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ له‌ نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا ڕووی‌ دا و، برینداری‌ لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

شایه‌تحاڵێك له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند "زیاتر له‌ كاتژمێرێك شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ له‌ نێوان ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌دا به‌رده‌وام بووه‌ و، بریندار هه‌یه‌، به‌ڵام ژماره‌یان نه‌زارنراوه‌".

وتیشی‌ "له‌ شه‌ڕه‌كه‌دا چه‌ندین جۆر چه‌كی‌ جیاواز به‌كار هێنراون، به‌ڵام دواجار هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانیویانه‌ بارودۆخه‌كه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ن و، شه‌ڕه‌كه‌ ڕابگرن".

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان، كێشه‌ی‌ ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ كه‌ خزمی‌ یه‌كدین، له‌سه‌ر زه‌ویی‌ كشتوكاڵییه‌ و، چه‌ند ڕۆژێكه‌ زیاتر په‌ره‌ی‌ سه‌ندووه‌.

هه‌رچه‌نده‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ حكومه‌ت له‌و ماوه‌یه‌دا ئاگاداری‌ كێشه‌كه‌ بوون، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه‌ چاره‌سه‌ری‌ بكه‌ن.

358 جار خوێندراوەتەوە
09/05/2019

بابەتی زیاتر