Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مامۆستایەک لە رێگەی کەمپینێکەوە زیاتر لە1500 کتێب بۆ قوتابخانەی گوندەکەیان دابین ده‌كات


په‌یام، ڕێناس ئه‌رسه‌لان


 له‌ گوندی قەمته‌رانی سەربە قەزای ڕانیە مامۆستایەک لە سۆنگەی دڵسۆزی و پەرۆشی بۆ گوندەکەی لە رێگەی کەمپینێکەوە زیاتر لە1500 کتێبی بۆقوتابخانەی گوندەکەیان کۆکردوەتەوە.

لەئەنجامی ئەوهەوڵوماندوبونە بێ وێنەیەی ئەومامۆستایەی ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگدا، مەڵبەندی ٥ی ڕانیەی کۆمەڵی ئیسلامی خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ دەبەخشێت.

ڕێبوار حسێن بەرپرسی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری مەڵبەند ڕایدەگەیەنێ: ئەوکارەی ئەو مامۆستایە جێگای دەستخۆشی و ڕێزلێنانە و پێویستە ڕێز لەماندووبونی بگیرێ.

له‌ دێر زەمانەوە وتراوە باشترین هاوڕێ کتێبە، گەرچی لە ئیستاشدا سۆشیال میدیا و تەکنەلۆژیا شوێن کتێبیان گرتوەتەوە بەڵام مامۆستا زریان جارێکیتر کتێبی کردەوە بە هاورێی قوتابیانی گوندەکەی، کە ئەوەش دڵسۆزی و دوور بینی ئەو مامۆستایە بۆ کۆمەڵگا دەرئەخات.




252 جار خوێندراوەتەوە
09/05/2019

بابەتی زیاتر