Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆككۆماری عێراق: به‌غدا پابه‌نده‌ به‌ په‌یڕه‌ویكردنی سیاسه‌تی هاوسه‌نگی


په‌یام

سه‌رۆككۆماری عێراق پاش سه‌ردانه‌كه‌ی‌ پۆمپیۆ ڕایگه‌یاند: به‌غدا پابه‌نده‌ به‌ په‌یڕه‌ویكردنی سیاسه‌تی هاوسه‌نگی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م دۆست و دراوسێیه‌كانیدا.

سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت "د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردووه‌، ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ عێراق سووره‌ له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و، وڵاتانی دیكه‌ی دۆست له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا".

سه‌رۆككۆماری عێراق جه‌ختی‌ له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ پابه‌نده‌ به‌ په‌یڕه‌ویكردنی سیاسه‌تی هاوسه‌نگی، كه‌ پردی دۆستایه‌تی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م دۆست و دراوسێكاندا دروست ده‌كات، له‌نێویشیاندا ئێران".
د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ عێراق په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌مووان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی و كاركردن له‌سه‌ر قووڵكردنه‌وه‌ی هاوبه‌شییه‌كان بونیاد ده‌نێت.

هه‌روه‌ها سه‌رۆككۆماری‌ عێراق ده‌ڵێت "عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی سه‌ره‌كی له‌ ناوچه‌كه‌دا بگێڕێت و، پێگه‌یه‌كی هه‌بێت هه‌مووان ببینێت بۆ وتوێژ و لێكتێگه‌یشتن دوور له‌ ململانێ و ناكۆكییه‌كان".

194 جار خوێندراوەتەوە
08/05/2019

بابەتی زیاتر