Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فراكسیۆنی كۆمەڵ ده‌نگی‌ به‌ پرۆژه‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم نه‌دا

 
په‌یام

ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازی‌ یاسای‌ كاراكردنه‌وه‌ی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێم كۆبوه‌وه‌و له‌ دانیشتنه‌كه‌دا به‌كۆی ده‌نگی 89 په‌رله‌مانتار پرۆژه‌ یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ندرا.

دوێنێش لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ئاماده‌كردنی دوایین راپۆرت له‌ باره‌ی پرۆژه‌ یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆبووه‌وه‌ و بریاردرا ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان كۆبێته‌وه‌ و په‌رله‌مانتاران ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم بده‌ن. 

له‌ پرۆژه‌ یاساكه‌دا كه‌ ئه‌مرۆ په‌سه‌ندكرا سه‌رۆكی هه‌رێم دوو جێگری ده‌بێت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌ردوو جێگره‌كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌ ده‌ستنیشان ده‌كرێت، هاوكات سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دیاریده‌كات كام له‌ جێگره‌كان ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی و ئه‌منی لاده‌بێت.

هاوكات له‌ پرۆژه‌ یاساكه‌دا له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ ئه‌وه‌ چه‌سپێندرا كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت هیچ بڕوانامه‌یه‌كی نه‌بێت.

پرۆژه‌ یاساكه‌ش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو نه‌وه‌ی نوێ ناره‌زایه‌تی لێكه‌وته‌وه‌و ده‌نگیان به‌ پرۆژه‌ یاساكه‌ نه‌دا

له‌ كۆنگرەیه‌كی‌ ڕۆژنامەوانیدا سەرۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ رایگه‌یاند، دەنگیان بە پرۆژەیاسای‌ هەموارکردنەوەی‌ دامەزراوەی‌ سەرۆکایەتی‌ هەرێم نەداوە، چونکە دژی‌ سیستمی‌ پەرلەمانییە.

فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ راشیگه‌یاند، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی‌ سەرۆکی‌ هەرێم بە شێوازی ئاشکرا کە جێگیرکراوە، پێچەوانەی هەموو بنەما و عورفەکانی هەڵبژاردنە لە دونیادا و ئەو شێوازە زیاتر بۆ متمانە پێدانە نەک هەڵبژاردن.

350 جار خوێندراوەتەوە
08/05/2019

بابەتی زیاتر