Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی‌ پێنجوێن دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌كات‌



به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌  رایگه‌یاند، پۆلیسی‌ پێنجوێن دو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌كات‌و ده‌ستیشده‌گرێت به‌سه‌ر دو ئوتومبیل‌و چه‌ند ماتۆرسكیلێكدا

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌هه‌ڵمه‌تێكی‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ پێنجوێن به‌سه‌رجه‌م بنكه‌كانییه‌وه‌، بۆ ده‌ستگیركردنی‌ تاوانباران‌و كه‌سانی‌ له‌یاسا ده‌رچو، توانرا ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكرێت‌و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر دو ئوتومبیل‌و چه‌ند ماتۆرسكیلێكدا.

راشگه‌یه‌نراوه‌، له‌چوارچێوه‌یه‌ی‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی‌ شه‌وانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ پێنجوێن، كه‌ به‌فه‌رمانی‌ راسته‌وخۆی‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌رێوه‌ده‌چێت، شه‌وی‌ رابردو له‌سنوری‌ قه‌زای‌ پێنجوێن چه‌ند بازگه‌یه‌كی‌ كاتی‌ دانراو توانرا ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن‌و ده‌ستیشبگرن به‌سه‌ر دو ئوتومبیل‌و چه‌ند ماتۆرسكیلێكدا.

پۆلیسی‌ سلێمانی‌ روونیكردوه‌ته‌وه‌، له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر دو ئوتومبیلدا بگیرێت كه‌ یه‌كێكیان بێ سه‌ره‌تا بوه‌و ئه‌وه‌ی‌ دیكه‌یان جام ره‌ش بووه‌. هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌ر 15 ماتۆرسكیل‌و ژماره‌یه‌كی‌ زۆر چه‌قۆو بۆكس خه‌نجه‌ردا گیراو خاوه‌نه‌كانیان روبه‌روی‌ دادگاو لێپرسینه‌وه‌ی‌ یاسایی كرانه‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، هاوكات هه‌ر له‌میانه‌ی‌ چالاكییه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ پێنجوێن، دو كه‌س به‌تاوانی‌ دزیكردن ده‌ستگیر كران‌و له‌ئێستادا به‌فه‌رمانی‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 446 له‌یاسای‌ سزادان به‌ندن.

368 جار خوێندراوەتەوە
08/05/2019

بابەتی زیاتر