Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بڕیاره‌ سبه‌ی په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی كۆتایی بۆ پرۆژه‌ یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكات


په‌یام

بڕیاره‌ سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، خوێندنه‌وه‌ی كۆتایی بۆ پرۆژه‌ یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات و پارتی‌ و یه‌كێتیش له‌سه‌ر برگه‌كانی‌ پرۆژه‌ یاساكه‌ رێككه‌وتون. 

ئه‌مڕۆ لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ئاماده‌كردنی دوایین راپۆرت له‌ باره‌ی پرۆژه‌ یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆبووه‌وه‌ و بریاردرا سبه‌ی په‌رله‌مانی‌ كوردستان كۆببێته‌وه‌ و په‌رله‌مانتاران ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم بده‌ن. 

هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كان سه‌ره‌تا پارتی و یه‌كێتی، له‌سه‌ر بڕگه‌یه‌كی پرۆژه‌ یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ناكۆك بوون، به‌ڵام دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوانییان رێككه‌وتوون.

به‌پێی زانیاریه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان پارتی‌ و یه‌كێتی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتوون، سه‌رۆكی هه‌رێم دوو جێگری هه‌بێت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌ردوو جێگره‌كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌ ده‌ستنیشان ده‌كرێت، هاوكات سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دیاریده‌كات كام له‌ جێگره‌كان ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی و ئه‌منی لاده‌بێت.

290 جار خوێندراوەتەوە
07/05/2019

بابەتی زیاتر