Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پرۆژه‌یاسایه‌ك له‌باره‌ی یاری په‌پجی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مانی كوردستان ده‌كرێت


په‌یام


پڕۆژه‌یاسایه‌ك له‌باره‌ی چۆنیه‌تی بڕیاردان و مامه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی یاری پۆبجی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كرێت.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌یه‌كی لیژنه‌كه‌یانی خسته‌ڕو كه‌ گفتوگۆیان له‌باره‌ی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌باره‌ی یاری پۆبجی كردووه‌ و وتی به‌پێی ماده‌ی (11)ی یاسای په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت هه‌ر بڕیارێكی په‌رله‌مانی عیراق ده‌بێ له‌ په‌رله‌مانی كوردستانیش بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، بۆیه‌ ئێمه‌ش بڕیارمانداوه‌ پڕۆژه‌یاسایه‌ك له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ین.

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ له‌ هه‌رێمیش قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت یان نا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی په‌رله‌مان ووتی‌ ئه‌وه‌ به‌ ده‌نگدانی په‌رله‌مانتاران یه‌كلا ده‌بێته‌وه‌.

113 جار خوێندراوەتەوە
07/05/2019

بابەتی زیاتر