Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران ناردنی هێزی سه‌ربازی ئه‌مریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ شه‌ڕی ده‌روونی وه‌سف ده‌كات


په‌یام

له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو به‌مه‌به‌ستی ئاڕاسته‌كردنی په‌یامێك بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، كه‌شتییه‌كی فڕۆكه‌هه‌ڵگر و فڕۆكه‌یه‌كی بۆمب هاوێژ ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن، له‌ وه‌لاَمدا ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران راگه‌یاندنی ناردنی هێزی كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگر و فڕۆكه‌ی بۆمب هاوێژی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ "شه‌ڕی ده‌روونی" وه‌سف كرد.

كه‌یوان خه‌سره‌وی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران ووتی‌ لێدوانه‌كه‌ی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا به‌كارهێنانێكی گه‌مژانه‌ی شه‌ڕی ده‌روونی پڕوكێنه‌ره‌ له‌باره‌ی ناردنی‌ هێزی سه‌ربازی بۆ رۆژهه‌لاَتی‌ ناوه‌راست.

163 جار خوێندراوەتەوە
07/05/2019

بابەتی زیاتر