Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبه‌ینێ؛ ئێران له‌ باره‌ی رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی بڕیار ده‌دات


په‌یام

سبه‌ینێ‌ ئێران پلانی نوێی وڵاته‌كه‌ی له‌ باره‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌گه‌ری زۆره‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ هه‌ڵپه‌سێرێت.

میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه‌، بڕیاره‌ سبه‌ی حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران بڕیار له‌باره‌ی ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و وڵاتانی پێنچ كۆ یه‌ك بدات و لایه‌نه‌كانی به‌شدار له‌ ریكه‌وتنه‌كه‌شی ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌شێك یان كۆی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ هه‌ڵده‌په‌سێرێت.

به‌پێی زانیاریه‌كان هه‌ڵپه‌ساردنی رێككه‌وتنی‌ ئه‌تۆمی و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكیه‌ ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران كه‌ به‌پێی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ ڕاگیراوه‌، یه‌كه‌م هه‌نگاوی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه‌ بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێكه‌وتنه‌كه‌.

به‌پێی بڕگه‌كانی‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ی ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی واژۆكردوه‌ كشایه‌وه‌ یان پابه‌ند نه‌بوو، ئه‌وا كێشه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی.

341 جار خوێندراوەتەوە
07/05/2019

بابەتی زیاتر