Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌مال كه‌ركوكی‌: وه‌ك پارتی‌ پێمانباشه‌ پارێزگاری‌ كه‌ركوك كه‌سێكی‌ بێلایه‌ن بێت


په‌یام

ئه‌ندامێكی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی‌ پێی‌ باشه‌ پارێزگاری‌ كه‌ركوك كه‌سێكی‌ بێلایه‌ن بێت‌و پاش ئاسایی‌ كردنه‌وه‌ی‌ دۆخی‌ شاره‌كه‌ ده‌ستبه‌كار ببێت.

كه‌مال كه‌ركوكی‌، ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، له‌میانه‌ی‌ به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی‌ (ئه‌مرۆ)ـی‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ په‌یام، له‌ باره‌ی‌ دۆخی‌ شاری‌ كه‌ركوكه‌وه‌ قسه‌ی‌ كردو رایگه‌یاند، هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ دیالۆگدایه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ دۆخی‌ كه‌ركوك به‌ته‌واوه‌تی‌ ئاسایی‌ بكرێته‌وه‌، به‌تایبه‌تی‌ له‌رووی‌ مه‌له‌فی‌ سه‌ربازیی‌و ئه‌منییه‌وه‌، هه‌روه‌ها گه‌رانه‌وه‌ی‌ باره‌گاكانی‌ پارتی‌ بۆ ئه‌و شاره‌و یه‌كلایی‌ كردنه‌وه‌ی‌ مه‌له‌فی‌ خاڵه‌ پشكنینه‌كان، هه‌روه‌ها گه‌رانه‌وه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك بۆ شاره‌كه‌.

كه‌مال كه‌ركوكیشی‌، كه‌ پێش رووداوه‌كانی‌ 16ـی‌ ئۆكتۆبه‌ر فه‌رمانده‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ پارتی‌ بوو له‌ شاری‌ كه‌ركوك له‌باره‌ی‌ پرسی‌ پارێزگاری‌ كه‌ركوك، ده‌ڵێت، وه‌ك پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان پێیان باشه‌ پارێزگاری‌ كه‌ركوك كه‌سێكی‌ بێلایه‌ن بێت، پارتی‌ پێی‌ باشه‌ به‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه‌ كه‌سێكی‌ بێلایه‌ن ده‌ستنیشان بكرێت كه‌ بۆ كه‌ركوك كاربكات نه‌ك بۆ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌.

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ پارتی‌ دانانی‌ پارێزگاری‌ بۆ شاری‌ كه‌ركوك به‌م بارودۆخه‌وه‌ پێ باش نییه‌و ده‌ڵێت، له‌م دۆخه‌دا كه‌ كه‌ركوك "داگیركراوه‌" هه‌ر پارێزگارێك دابنرێت بۆ شاره‌كه‌ "كه‌رامه‌تی‌ ده‌شكێنن" 

424 جار خوێندراوەتەوە
07/05/2019

بابەتی زیاتر