Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وته‌بێژی یه‌كێتی: تا هێزه‌كانی حه‌فتاو هه‌شتا مابێت؛ بڕیاره‌ سه‌ربازییه‌كان لای یه‌كێتی‌و پارتی ده‌بێت


په‌یام

وته‌بێژی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، تا هێزە چەکدارەکانی کوردستان دەبنە هێزی نیشتمانی وە هێزی حەفتا و هەشتا ناوییان نامێنێ دەبنە هێزێکی نیشتمانی ئەو پۆستانەی کە بڕیار لەسەر چارەنوسی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەدات بەدەست یەکێتی و پارتیەوە بێت.

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەڵامی وتەکانی شۆڕش حاجی ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لەدەنگی ئەمریکا دەداتەوە و دەڵێت "پڕەنسیبێک" هەیە کە ئێمە و پارتی لەسەری ڕێککەوتوین ئەویش ئەوەیە تا هێزە چەکدارەکانی کوردستان دەبنە هێزی نیشتمانی وە هێزی حەفتا و هەشتا ناوییان نامێنێ دەبنە هێزێکی نیشتمانی کۆکراوە تا ئەو شوێنەی بڕیار لەچارەنوسی ئەو هێزانە دەدرێت دەبێت ئەو پۆستانەی کە بڕیار لەسەر چارەنوسی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەدات بەدەست یەکێتی و پارتیەوە بێت.

راشیده‌گه‌یه‌نێت"مەنتقیش" هەروا دەڵێت ناکرێت هێزێکی سیاسی هێزی نەبێت بڕیار لەسەر چارەنوسی هێزی هێزێکی سیاسی تر بدات ئێـمە پێمان خۆش دەبوو ئێستا هێزە چەکدارەکان و هێزەکانی پێشمەرگە هێزی نیشتمانی بونایە بۆ ئەوەی هەموو کەسێکی "مەدەنی" بیتوانیایە ئەو پۆستانە وەربگرێت بەڵام واقیع وانیە.

وتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان درێژەی بەقسەکانی دا و وتی" لەسەر دەسەڵاتەکانی جێگری سەرۆکی هەرێم "پڕەنسیبێک" هەیە کە ئێمە و پارتی لەسەری ڕێککەوتوین ئەویش ئەوەیە تا هێزە چەکدارەکانی کوردستان دەبنە هێزی نیشتمانی وە هێزی حەفتا و هەشتا ناوییان نامێنێ دەبنە هێزێکی نیشتمانی کۆکراوە وە بڕیارەکەیان بەدەست حکومڕانی ئەم وڵاتە دەبێت مادام یەکێتی و پارتی هێزییان هەیە تا ئەو شوێنەی بڕیار لەچارەنوسی ئەو هێزانە دەدرێت دەبێت ئەو پۆستانەی کە بڕیار لەسەر چارەنوسی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەدات بەدەست یەکێتی و پارتیەوە بێت، "مەنتقیش" هەروا دەڵێت ناکرێت هێزێکی سیاسی هێزی نەبێت بڕیار لەسەر چارەنوسی هێزی هێزێکی سیاسی تر بدات ئێـمە پێمان خۆش دەبوو ئێستا هێزە چەکدارەکان و هێزەکانی پێشمەرگە هێزی نیشتمانی بونایە بۆ ئەوەی هەموو کەسێکی "مەدەنی" بیتوانیایە ئەو پۆستانە وەربگرێت بەڵام واقیع وانیە وە ‌‌‌هیوادارین و ئیش-یش بۆ ئەوە دەکەین کە بەزوترین کات ئەم هێزانە ببنە هێزی نیشتمانی وە ئەوسا هەرکەس بە بێ ئەوە ئینتیمای حیزبی هەبێت یا لەهەر حیزبێکی تر بتوانێت ئەو پۆستانە وەربگرێت وەکو لە وڵاتانی تر هەیە کە خەڵکی "مەدەنی" پۆستی وەزارەتی بەرگری وەردەگرن پڕنسیبەکەی نێوان ئێمە و پارتی ڕوونە."

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ووتیشی‌، ئەوەی ئێمە لای خۆمان داماننابوو لانی کەم جێ بەجێ بووە وە ئەوەی لای ئێمە گرنگە لەهەموو جومگەکانی ئەم وڵاتە قسە و دەنگمان هەبێت لەدروستکردنی بڕیار بۆ ئەوەی بتوانین هەم مافمان هەبێت وە هەم ئەرک و بەرپرسیارێتیمان هەبێت وە خۆمان بە هاوبەش بزانین لە حکومڕانی وە لەهەموو کاتێکدا ببینە بەشێکی جێ بەجێ کاری حکومڕانی."

546 جار خوێندراوەتەوە
07/05/2019

بابەتی زیاتر