Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پرۆسه‌ی كڕین و فرۆشتن به‌ پۆستی پارێزگاری داهاتووی نه‌ینه‌واوه‌ ده‌كرێت

په‌یام

پرۆسه‌ی كڕین و فرۆشتن به‌ پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌واوه‌ ده‌كرێت و یه‌كێك له‌ كوتله‌ سیاسییه‌كان بڕی 250 هه‌زار دۆلار و ئۆتۆمبیلێكی گرانبه‌ها ده‌داته‌ هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن كه‌ ده‌نگ به‌ پاڵێوراوه‌كه‌ی بده‌ن.

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێی نه‌ینه‌وا له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كێبڕكێی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته‌ توندتر بووه‌ته‌وه‌ و به‌پێی زانیاریه‌كانی‌ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت یه‌كێك له‌ كوتله‌ سیاسییه‌كان بڕی 250 هه‌زار دۆلار و ئۆتۆمبیلێكی گرانبه‌ها ده‌داته‌ هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن كه‌ ده‌نگ به‌ پاڵێوراوه‌كه‌ی بده‌ن. 

رۆژنامه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌ له‌پاش لادانی پارێزگاری پێشوو ململانێكان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پۆسته‌ ده‌ستیپێكردووه‌ كه‌ له‌نێوان پێكهاته‌كانی كورد و سونه‌و شیعه‌ دا دابه‌شبوون و بۆ یه‌كه‌مجاریش كه‌سایه‌تی سوننه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نه‌ینه‌وا خۆی خزاندووه‌ته‌ ناو ركابه‌ریه‌كه‌وه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی پارێزگار.

بڕیاره‌ پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا به‌ ده‌نگدان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا یه‌كلایی بكرێته‌وه‌.

219 جار خوێندراوەتەوە
06/05/2019

بابەتی زیاتر