Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئۆجه‌لان: پێویسته‌ جارێكی دیكه‌ پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌ توركیا ده‌ستپێبكاته‌وه‌

په‌یام

عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له‌ رێی پارێزه‌ره‌كانییه‌وه‌ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاندوه‌ ده‌توانین كێشه‌كانی توركیا و ناوچه‌كه‌ به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین.

ئۆجه‌لان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه‌ پێویسته‌ له‌م كاته‌دا هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی گفتوگۆ بده‌ن و خۆیان له‌ شه‌ڕ و دژایه‌تیكردن به‌ دووربگرن.

ناوبراو له‌ به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌ ئێمه‌ ده‌توانین كێشه‌كانی توركیا و ناوچه‌كه‌ به‌ ڕێی گفتوگۆ و ئاشتیانه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین.

سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی‌ سوریا عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ده‌ڵێت پێویسته‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سوریا تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی توركیا له‌به‌رچاوبگیرێت. 

عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان جه‌ختی‌ له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ جارێكی دیكه‌ پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌ توركیا ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

ئه‌و په‌یامه‌ی ئۆجه‌لان دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ نوسینگه‌ی پارێزه‌رانی ناوبراو له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایانكرد دوای هه‌شت ساڵ، له‌ دووی ئه‌م مانگه‌دا توانیویانه‌ چاویان به‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری په‌كه‌كه‌ بكه‌وێت.


371 جار خوێندراوەتەوە
06/05/2019

بابەتی زیاتر