Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روسیا.. ژماره‌ی قوربانیانی‌ فرۆكه‌كه‌ی مۆسكۆ گه‌یشته‌ 41 كه‌س

په‌یام

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌هۆی فرۆكه‌ تێكشكاوه‌كه‌ی ڕووسیا گیانیان له‌ده‌ستدا به‌رزبوه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 41 كه‌س.

شه‌وی رابردوو فڕۆكه‌یه‌كی ڕووسیا له‌ كاتی نیشتنه‌وه‌ی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی مۆسكۆ، ئاگری گرت و هه‌تا ئێستا 41 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

میدیاكانی ڕووسیا له‌زاری به‌رپرسانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و ڕووداوه‌وه‌ ئاشكرایان كردووه‌ ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ سه‌ر به‌ هێڵی ئاسمانیی "ئه‌ئرۆفلووت"ی ڕووسیا بووه‌ كه‌ 78 سه‌رنشینی تێدا بووه‌.

 به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ له‌ كاتی نیشتنه‌وه‌ی، له‌ فڕۆكه‌خانه‌كه‌ ئاگری گرتووه‌ و ڕاپۆرته‌كان سه‌ره‌تا ژماره‌ی قوربانییه‌كانیان له‌ نێوان 11 تا 13 كه‌س ڕاگه‌یه‌ندبوو، به‌ڵام ژماره‌ی قوربانییه‌كان ئێستا زیادی كردووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ 41 كه‌س.

ساڵانه‌ فڕۆكه‌كانی ڕووسیا له‌ جۆری سۆخوو، له‌ ڕووسیا و به‌تایبه‌ت له‌ ئێران تووشی ڕووداو ده‌بن و تا ئێستا سه‌دان كه‌س به‌و بۆنه‌وه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی.


245 جار خوێندراوەتەوە
06/05/2019

بابەتی زیاتر