Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌نته‌ری‌ میترۆ ڕه‌خنه‌ له‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ ده‌گرێت

په‌یام

له‌كاتی‌ واژۆكردنی‌ رێككه‌وتنی‌ نێوان پارتی‌ و یه‌كێتی‌ رێگه‌ نه‌درا هیچ یه‌كێك له‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندنی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌و دوو حزبه‌ رووماڵی پرۆسه‌كه‌ بكه‌ن و سه‌نته‌ری میترۆش ره‌خنه‌ له‌و كاره‌ی پارتی‌ و یه‌كێتی‌ ده‌گرێت.

سه‌نته‌ری میترۆ له‌وباره‌یه‌وه‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانی‌ راگه‌یاند و ده‌ڵێت له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ شاری سلێمانی هه‌ردوو وه‌فدی یه‌كێتی و پارتی به‌مه‌به‌ستی واژۆكردنی رێكه‌وتنی نێوانیان كۆبوونه‌وه‌، له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌نها رێگه‌ به‌ كه‌ناڵه‌كانی نزیك خۆیان درا رووماڵی كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یان بكه‌ن.

سه‌نته‌ری میترۆ پێیوایه‌ شاردنه‌وه‌ی زانیاری و رێگریكردن و جیاكاری له‌نێوان كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندندا پێچه‌وانه‌ی هه‌ردوو یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی و یاسای مافی‌ به‌ده‌ستهێنانی زانیاریه‌، ده‌بوو ئه‌و دولایه‌نه‌ به‌ شێوازێكی ئاشكرا رێوڕه‌سمی واژۆكردنی رێكه‌وتنامه‌كه‌ی نێوانیان نیشانبدایه‌، ئاشكرانه‌كردنی به‌نده‌كانی ئه‌م رێكه‌وتنه‌و هه‌وڵدان بۆ دورخستنه‌وه‌ی به‌شێك له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی لای هاوڵاتیان راڤه‌ی جیاوازی بۆبكرێت.

339 جار خوێندراوەتەوە
06/05/2019

بابەتی زیاتر