Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ نێوان عێراق و چیندا به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 33 زیادیكردووه‌

په‌یام

قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ نێوان عێراق و چیندا به‌ڕێژه‌ی 33 و له‌سه‌دا سێ زیادیكردووه‌.

باڵیۆزخانه‌ی چین له‌ به‌غدا راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ نێوان وڵاته‌كه‌ی و عێراق بڵاوكرده‌وه‌ و تیادا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتدا له‌ میانی ساڵی رابردوودا گه‌یشتووه‌ته‌ 30 ملیار دۆلار.

چانگ تاو باڵیۆزی چین له‌ به‌غدا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند هاوكاریی نێوان وڵاته‌كه‌ی و عێراقدا سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی گرتووه‌ته‌وه‌ به‌تایبه‌تیش سێكته‌ری ئابووری.

باڵیۆزی چین له‌ به‌غدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد ساڵانه‌ چین په‌ره‌ به‌ ئاڵوگۆڕی بارزگانی ده‌دات له‌گه‌ڵ عێراقدا و له‌ پاڵ ئاڵوگۆڕی بازرگانییدا ساڵانه‌ 20 هه‌زار ڤیزا ده‌ده‌ن به‌ عێراقییه‌كان.


156 جار خوێندراوەتەوە
06/05/2019

بابەتی زیاتر