Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شۆڕش حاجی‌: پارتی‌ بەڵێنیداوە دەسەڵاتی‌ هێزە چەکدارەکان لای‌ جێگرەکەی‌ گۆڕان بێت



په‌یام 

وتەبێژی‌ بزوتنەوەی‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگەیاند: پارتی‌ بەڵێنیداوە دەسەڵاتی‌ هێزە چەکدارەکان لای‌ جێگرەکەی‌ گۆڕان بۆ سەرۆکی‌ هەرێم دەبێت.

شۆڕش حاجی‌، بە دەنگی‌ ئەمریکای‌ راگەیاندووه‌: ئەوان ڕازی بوون لەسەر زیادکردنی جێگرێک بۆ سەرۆکی هەرێم بۆ پشکی یەکێتی لە پێناو زوو پێکهێنانی حکومەتی هەرێم.

ناوبراو ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌: بڕیار نەدراوە دەسەڵاتی هیزە چەکدارەکان بدرێتە جێگرەکەی سەرۆکی هەرێم لە پشکی یەکێتی، چونکە لەکۆبوونەوەکەیان لەگەڵ پارتی، جەخت لەوە کراوەتەوە کە پارتی‌ تەنها بە زیادکردنی‌ جێگرێک بۆ یەکێتی‌ ڕازیبوون.

وته‌بێژی گۆڕان ئاماژەی‌ بەوەشکردووە: سێ لایەن کە پێکهێنەری‌ سەرەکی‌ حکومەتن، یەکێتی‌ وەزارەتی‌ پێشمەرگەی‌ لابێت و پارتی‌ وەزارەتی‌ ناوخۆی‌ لابێت، ناکرێت یەکێک لە جێگرەکانی سەرۆکی‌ هەرێمیش کە دەسەڵاتی‌ هێزە چەکداریەکانی‌ پێ بدرێت لای‌ یەکێتی‌ یان پارتی‌ بێت.

شۆڕش حاجی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌: گۆڕان کۆبونەوەی دوو قۆڵی لەگەڵ یەکێتی ڕەتدەکاتەوە، چونکە بەوتەی‌ ئەو تا ئێستاش یەکێتی لە سزادانی سیاسیی هەڵسواڕان و دەنگدەرانی‌ بەردەوامە و ئەو ڕێککەوتنانەی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان هەیەتی هیچی جێبەجێنەکردوو.

دوێنێ یەکشەممە شاندێکی‌ پارتی‌ سەردانی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕانی‌ کرد لە سلێمانی‌ و دڵنیایی‌ لە گۆڕان وەرگرد لەسەر ڕەزامەندیان بۆ دنانی‌ جێگری‌ دووەم بۆ سەرۆکی‌ هەرێم و دواتر شاندی‌ پارتی‌ لەگەڵ یەکێتی‌ کۆبونەوە و ڕێکەوتنی‌ کۆتایی‌ نێوانیان واژۆکرد.

 

392 جار خوێندراوەتەوە
06/05/2019

بابەتی زیاتر