Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یونیسێف: 100هه‌زار منداڵ له‌ عێراق له‌ ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌ بێبه‌شن

په‌یام

ڕێكخراوی‌ یونیسێف ده‌ڵێت: 100هه‌زار منداڵ و خێران له‌ باشووری عێراق، به‌ هۆی لافاوه‌كانی ئه‌م دواییه‌وه‌ ئاوی خواردنه‌وه‌یان ده‌ست ناكه‌وێت و، پێویستیان به‌وه‌یه‌ ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌یان بۆ دابین بكرێت.

حه‌مدیه‌ لاسیكۆ، نوێنه‌ری‌ ڕێكخراوی‌ سندووقی یارمه‌تیی منداڵانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (یونیسێف)له‌ عێراق، له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، به‌ هۆی بارانی به‌خوڕ و ئه‌و لافاوانه‌ی كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ هاتوون، له‌ پارێزگای میسانی‌ باشووری عێراق، 100هه‌زار منداڵ و خێران له‌ ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌ بێ به‌ش بوون.

نوێنه‌ری‌ یونیسێف ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌ و، ئامێری پاككردنه‌وه‌ و پاڵاوتنی ئاو و پاككه‌ره‌وه‌ بۆ زیانلێكه‌وتووانی لافاو.

به‌هۆی بارانی به‌خوڕه‌وه‌ ئاستی ئاوی ڕووباری دیجله‌ له‌مساڵدا به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و، له‌ سنووری پارێزگاكانی‌ میسان و، به‌سره‌ و، واست، زیانێكی زۆر به‌ هه‌ندێك ماڵ و كێڵگه‌كان گه‌یشتووه‌.

212 جار خوێندراوەتەوە
05/05/2019

بابەتی زیاتر